مۆبایل دەبێتە تاقیگەی گرفتی نەزۆكی
لەم سەردەمەدا كە مۆبایل زۆر ئەركی پزیشكی ئەنجام دەدات داهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ ئامێرێكی پەیوەست بە مۆبایلیان بەرهەم هێناوە كە هۆكاری نەزۆكی لە پیاواندا دەستنیشان دەكات.. ئەو ئامێرە تێستی سپێرم لە پیاواندا ئەنجام دەدات.. بەرلەوەی پیاوێك بچێتەلای پزیشك دەتوانی لەماڵەوە خۆی تاقی بكاتەوە ئەویش بە دانانی سپێرم لەسەر ئامێرەكە و هەتا بزاندرێ چ كێشەیەكی هەیە.. ئامێرە بچووكە بە لێنزی كامێرای مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێ و لەودا جوڵەی سپێرمەكان دەزاندرێ ..
