فەیسبوک گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگ دەکات
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەڕێوەبەرانی فەیسبووک بەنیازن گۆڕانکارییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بکەن و ئەویش بۆ زیاتر نزیکبوونەوەی بەکارھێنەرانە، ئەویش بریتییە لەوەی لەکاتێکدا کەسێک کۆمێنت لەسەر پۆستێکت دەدات یان ناوت دەھێنێت لە کۆمێنتێکدا چات بۆکسێک بۆ ھەردووکتان دەکرێتەوە و دەتوانن لەوێدا قسە بکەن.
ھاوکات لەسەر کۆمپیوتەر چاتەکەتان دەکرێتەوە و لەسەر مۆبایلیش ئەوە لە مەسنجەردا روودەدات و دەتوانن پێکەوە قسە بکەن، ھەروەھا مەبەست لەوەش بۆ زیاتر نزیکبوونەوەیە لە ھاوڕێکانت و باشترکردنی پەیوەندییەکەتانە و لەماوەی داھاتوودا ئەو تایبەتمەندییە نوێیە کارا دەکرێت.
سەرچاوە techeye.org
