ئەپڵ بە نرخی 69$ بیستۆکی Airpod دەدات بەوانەی پێشتر بیستۆکەکەیان کڕیوە و ون بووە
بیستۆکی Airpodی زیرەک بووە جێگای سەرنجی ئامادەبووان و ڕۆژنامەنووسان لە کاتی ڕاگەیاندنیدا، تایبەتمەندیەکانی ئاسانکاریەکی باش دەکات بۆ گوێ، ئەمەش لە ڕێگای لاشەیەکی ڕاستەقینەوە بۆ گوێیەکانت، خاوەن چەندین تایبەتمەندیە و له گرنگترینیان کارکردن بە Siri و بوونی گەیەنەری وایفای. نرخی فەرمی بیستۆکەکە ۱٦۰$ـە، ئەمەی خوارەوەش تایبەتمەندیەکانی بیستۆکەکەیە:
•گەیەنەری دەنگ بە وایفای بێ بوونی هیچ وایەرێک (بێ تەل)
•چالاککردنی تایبەتمەندی سیری بە دوو کرتە
باتری بە توانستی ٥ کاتژمێر.
•خاوەن چیپی W1 کە وا لە وایفای بیستۆکەکە دەکات باشتر و باشتر بگەیەنێت.
•لە تایبەتمەندی سیری دا دەتوانیت فەرمان بکەیت بە دەنگ بۆ زیاد کردنی میوزیک یان دەنگی بیستۆکەکە، یاخود دۆزینەوەی
نزیکترین شوێن کاتێک بتەوێت بڕۆیت بۆ شوێنێک و بتەوێت نزیکترین شوێن بدۆزیتەوە، هەروەها فەرمان کردن بە پەیوەندی تەلەفۆنی و پێکردنی میوزیک و گۆرانی.
سەرچاوە www.kitn.net
