ئینیاک یەکەم کۆمپیوتەری ئەلیکترۆنی
کە وەک بنکەیەکەی ژمێرۆکی ئەلیکترۆنی بەکاردەهات کە پڕۆژەیەکی نهێنی جۆن ماوشڵیی 34 ساڵ بوو کە پڕۆفیسۆرێکی میکانیک بوو لەماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا سەرقاڵ بوو بە درووستکردنیەوە، لە ناوەندی پێنس مۆر لە بەشی ئەندازیاری میکانیک، لەگەڵ هاوکاری جۆن پریسپەری 24 ساڵ.
لە بەرواری 15ـی شوباتی 1946 بە تەواوی کەوتە کار ئەم کۆمپیوتەرە 18000 شوێنی بەستنی وایەری هەبوو کە ئەمانەش نزیک بە نیوملیۆن پەیوەستیان هەبوو بە یەکەوە(ژێ) تاوەکوو بەتەواوی بتوانێت کارەکانی کۆمپیوتەرێک بکات.
سەیری ئەم کۆمپیوتەرە لەوەدا بوو ئەو ئیشەی پێنەدەکرا کە پێویست بوو کۆمپیوتەر ئەنجامی بدات بەڵکوو بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردەهات، بەهۆی بێتوانایی ئەم کۆمپیوتەرەوە کەڵکێکی وای لێنەدەبینرا بە هۆی بەرزی پلەی گەرمییەوە کە بە ماوەیەکی زۆر خێرا گەرم دەبوو بەڵام پێشکەوتنێکی گرنگ بوو لە بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەردا
سەرچاوە www.kitn.net
