پایكسلە ئاساییەكانیش دەبنە پایسكلی سمارت
ئامێری shoka bell كاری سەرەكی زەنگی ئاگادار كردنەوەی پایسكلە، بەڵام ئەركەكانی دیكەی وەك GPS و بە مۆبایل پەیوەند دەدرێت و باشترین ئامێری ئاگاداركردنەوەیە لە دزینی پایسكل.. جگە لەوەش 8 گلۆپی بۆ رووناكی تێدایە.. ئەو رێگایانە دەناسێ كە پێشووتر بەكارهێنەر پێیدا رۆیشتووە. بەهۆی ئەو ئامێرەوە لە رێگای دوورەوە بە مۆبایلەكەت دەتوانی پایسكل قفڵ بدەی، تایبەتمەندییەكی گرنگی ئامێرەكە ئەوەیە كە ئەگەر لەگەڵ چەند كەس لە هاوڕێیانت پێشبڕكێ بكەن و لێك هەڵبڕێن، شوێنی دروستی هاوڕێیەكانت نیشان دەدات، وەك ئامێری پایسكلە سمارتەكانیش، مەودای رۆیشتوو، چەندی خایاندووە، رێژەی دی ئوكسیدی كەربۆن دیاری دەكات.
