پرینتەرێك بچوكتر لە مۆبایلێك

پرینتەرێك بچوكتر لە مۆبایلێك
ئەو وێنەیەی دەیبینن پرینتەرێكی بچووكە كە لە پەنجەكاندا جێگای دەبێتەوە، بەهۆی ئەو پرینتەرەوە بەكارهێنەر دەتوانێت لە هەر شوێنێك بێت و سایزی لاپەڕەكە چەند بێت پرێنت بكا. بەدوای ئەوەی كە مۆبایل زۆر ئەركی كۆمپیوتەر رادەپەڕێنێ كێشەیەك كە هەیبێت ئەوەیە پرینتەری نییە و ئەگەر پرینتەر هەشبێت قەوارەكەی ئەوەندە گەورەیە كە بۆ هەڵگرتن و گێڕان نابێت، بەڵام پرینتەری بچووكی zuta labs دەتوانێت لەگەڵ مۆبایلەكەت بۆ هەرشوێنێك حەز بكەی لەگەڵ خۆت بیبەی.. سایزی پرینتەرەكە تەنیا 4 ئینجە، بەرزییەكەی 3 ئینجە.. كێشی 350 گرامە. لە رێگای وای-فایەوە لەگەڵ مۆبایل، تەبلێت و لاپتۆپ پەیوەند دەدرێت، ئاپێكی تایبەتی لەگەڵە بەكارهێنەرانی مۆبایل دەتوانن لە رێگای ئاپەكەوە كرداری چاپ و پرێنت كردن ئەنجام بدە. دیارە لە پرێنتەرێكی وا بچووك نابێت چاوەڕوانی كاری گەورەش بكەی بۆیە دەكرێ بڵێین لە هەر خولەكێكدا لاپەڕەیەكی A4 بە كوالیتی 300 dpi چاپ دەكات. گەر نیازت هەبێ چەند لاپەڕەیەك بەو پرینتەرە چاپ بكەی كاتێك لاپەڕەیەك تەواو دەبێت رادەوەستێ تا لاپەڕەیەكی دیكە دادەنێی. دەتوانی بە كاتریجێك (حبر) 100 لاپەڕە چاپ بكەی..
Top