تەكنەلۆژیا و تێستكردنی ڤایرۆسی ئایدز

تەكنەلۆژیا و تێستكردنی  ڤایرۆسی ئایدز
سەردەمێك تێستكردنی چڕی شەكر ئەوەندە بە ئاسانی نەبوو، كە هەر لەماڵەوە دڵۆپێك خوێن لەسەر ئامێری بچووك دابنێی و كەمتر لە 5 چركە پێت بڵێت چڕی شەكرت چەندە.. بەڵكو دەبا لە تاقیگا ئەو كارەت ئەنجام دابا.. ئێستاش زۆر تاقیكاری دیكە تەنیا لە تاقیگە دەكرێن.. یەكێك لەو تاقیكاریانە.. زانینی ڤایرۆسی HIV ئەوەی پێیدەگوترێت (ئایدز)، بۆ زانینی ئەم ڤایرۆسە لە تاقیگەش چەند رۆژێك دەخایەنێ..
زانایانی بواری تەكنەلۆژی لە بەریتانیا ئامێرێكی بچووكی USBیان بەرهەم هێناوە بە گرتنی چەند دڵۆپە خوێنێك لەسەر ئامێرەكە و پاشان خستنە سەر لاپتۆپ یان كۆمپیوتەر، شیكردنەوەی خوێنەكە دەكات و لە ماوەی كەمتر لە نیو كاتژمێردا ئاكامەكەی رادەگەیەنێ.. هەتا ئێستا 95%ی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان راست دەرچوونە..
Top