زۆر جار وێنەی جوڵەدار دەبینن، واتە فیلم یان گرتەی ڤیدیۆیی نین بەڵكو وێنەیە و جوڵەی هەیە، ئەو جۆرە وێنانە پێیان دەگوترێت gif.. لە رێگای پرۆگرامی تایبەتەوە دەتوانی وێنەی جوڵەدار دروست بكەی، بەڵام گەر بتهەوێ بەبێ پرۆگرام دروستی بكەی ئەوە چەند ماڵپەڕێك بۆ ئەم مەبەستە داندراون، ماڵپەڕی
http://gifcreator.me/ یەكێكە لەم ماڵپەڕانە.. هەركە سایتەكەت كردەوە ئەو وێنانەی مەبەستن گۆڕانیان بەسەردابێت و ببنە جوڵەدار ئاپلۆد بكە، دەتوانی خێرایی جوڵەكەش دیاری بكەی لەگەڵ سایزی وێنەكە..