بە هەستەوەرێكی رووناكی كۆنتڕۆڵی ئامێرەكان بكەن

بە هەستەوەرێكی رووناكی كۆنتڕۆڵی ئامێرەكان بكەن
رەنگە خوێنەران تا رادەیەك لەگەڵ ئینتەرنێتی كەلوپەل (internet of things) ئاشنا بن، ئینتەرنێت بۆ ئامێرەكان بۆ ئەوەی كە بتوانی لە رێگای دوورەوە كۆنتڕۆڵیان بكەی، بۆ نموونە ئەگەر بەفرگر، جلشۆر، قاپشۆرەكەت ئینتەرنێتی هەبێت بتوانی لە مەودایەكی یەكجار دوورەوە كۆنتڕۆڵیان بكەی..
هەستەوەری رووناكی bixi یەكێكە لەو ئامێرانەی كە تایبەتە بە ئینتەرنێتی كەلوپەل بۆ ئەوەی كە لە رێگای دوورەوە بەبێ دەست لێدان ئامێرەكان كۆنتڕۆڵ بكەی.. ئامێری ناوبراو تاكو ئێستا 8 جۆرە هێمای دەست دەناسێ بۆ نموونە لە مەودایەكی دوو مەتریەوە دەتوانی دەستت بەشێوەی ئاراستەی میلەكانی كاتژمێر یا پێچەوانەی ئەوەوە بسوڕینی بۆ ئەوەی كە دەنگی ئامێرە دەنگدارەكان كەم یا زیا بكرێت..گلۆپە هۆشمەندەكان، سپیكەرەكان، كامێرا و تەلەڤزیۆن و ئامێرەكانی دیكە بەو هەستەوەرە كۆنتڕۆڵ دەكرێن، نەك ئەوانە بەڵكو دەتوانی لاپەڕەی سایتەكان هەڵبدەیەوە، فیلمەكانی یوتیوب بكەیەوە..
Top