هابێك واتە ئەو سەنتەرەی كە چەندین ئامێر پێكەوە دەبەستێتەوە و دەكرێت ببێتە سەرچاوەی گشت ئەو ئامێرانە.. بۆ نموونە دەكرێت لە رێگای هابێكەوە چەندین كۆمپیوتەر پێكەوە لە تۆڕێكدا ببەستیەوە كە گشتیان بتوانن پێكەوە سوود لەیەكتر وەربگرن.. لەم دواییەدا هابێكی تایبەت بە ئامێرەكانی هیدفۆن و سپیكەر بەرهەم هاتووە، بەهۆی ئەو هابەوە دەتوانرێت فایلە دەنگییەكان بەشێوەی وایەرلەیس لە نێوان چەند بیسەردا بكەی بە هاوبەش.. بۆ نموونە تۆ حەزت لە گۆڕانییەكە و پێتخۆشە هاوڕێیەكەشت لەوكاتەدا گوێی لەو گۆرانییە بێت، بەڵام ئەو لە ژوورێكی دیكەیە و مۆبایلەكەی لەگەڵ هابەكە لە پەیوەندی دایە بە ئاسانی دەتوانی وابكەی هەردووكتان لەیەك كاتدا گوێ لە گۆرانییەكە بگرن بەبێ ئەوەی كێشە بۆ دەوروبەر دروست بكەن..