تەنكترین و باشترین كتێبخوێن
(كێندەڵ)ەكان گەلێك جۆریان هەیە، بەڵام جۆری (kindle oasis) لە ریزی باشەكانیان دێت. چونكە وەك دەگوترێ تەنكترین جۆری كتێبخوێنە كە تاكو ئێستا كەوتۆتە بازاڕ. كتێبخوێنەكە تەنك وەك پەڕەی كاغەزە، ئەم جۆرەیان لە گشت كێندەڵەكانی دیكە 20% سووكتر و 30% تەنكترە. ئەو دەستگیرەی بۆیداندراوە ئاسانكاری زۆر دەكات لەكاتی كتێبخوێندنەوەدا. بەكارهێنەر دەتوانێ لە رێگای شاشەی لەمسی یا ئەو دوگمانەی بۆی داندراوە لاپەڕەكان هەڵبداتەوە، بەكارهێنەر چەپ دەست بێ یان راست دەست دەتوانی بە ویستی خۆی سوود لە ئامێرەكە وەربگرێ. شاشەكەی شەش ئینجییە و 60% زیاتر گلۆپی LED تێدا بەكارهاتووە.
