لەو یەك دوو ساڵەی دواییدا جیهانی ئۆتۆمبیل گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە، ماتۆر و پایسكلیش بەر ئەو گۆڕانكارییە كەوتوون، كۆمپانیای ناسراوی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبیل BMW بڕیاری داوە جۆرە ماتۆرێك بەرهەم بێنێ كە بە (BMW Motorrad) ناسراوە. لەو پرۆژە نوێیەی بی ئێمدا، گرنگییەكی زۆر بە بەشی ئەمنییەتی دراوە، چونكە وەك دەزانن ماتۆرەكان خراپترین بەشی ئەمنییەتیان هەیە و هیچ كەوتنێك بێ زیانی گیانی نییە و تەندروستی بەكارهێنەرەكەی هەمیشە لە مەترسی دایە. بەڵام لەم پرۆژە نوێیەدا كە ماتۆڕەكە پێیدەگوترێت (هەڵاتنی مەزن) بەكارهێنەر هیچ كێشەكی تووش نابێت و دەتوانێت بەبێ كڵاو بە خێراییەكی زۆر ماتۆڕەكە لێبخوڕێت. چاویلكەیەك كە لەگەڵ ماتۆڕەكەدایە سەڕەڕای بینین و زانیاری تەواو سەبارەت بە شوێنی لێخوڕین و چۆنییەتی لێخوڕینەكە بە بەكارهێنەرەكەی رادەگەیەنێ. نە تەنیا ئەوە بەڵكو جلێكی تایبەتی وا دەكات بەكارهێنەر لە سەرما و گەرما بپارێزێ و كارێك دەكات مۆرەكانی پشتی بەكارهێنەر تووشی كێشە نەیەت..