تەواوی وەشانی ویندۆز لەبنەڕەتەوە ئاڵودەن

تەواوی وەشانی ویندۆز لەبنەڕەتەوە ئاڵودەن
لێکۆڵێنەرانی ئاسایشی لە توێژینەوەیێکی نوێ زانیویانە کە تەواوی وەشانی ویندۆز بە تایبەت ویندۆز ۱۰ رێدەدەن بە هێرشێک کە کۆدی ئالودە جێگیر بکەنە نێو سیستەمی کارپێکردنەکەیان و هیچ چارەسەریشی بۆ نەدۆزرێتەوە. واتە هیچ دژەڤایرۆسێک ناتوانێت ئەم کۆدانە بناسێت و پەیدای بکات.ئەم شێوازە بە بومبدارێژی ئەتۆمی یا “AtomBombing” ناسراوە .هێرشکەر لەم جۆرە لە هیچ کون و کەلێنی ئاسایشیی ویندۆز سوود وەرناگرێت ،بەڵکوو لە خاڵە لاوازەکانی کاتی دیزاینی بنەڕەتی ویندۆز سوود دەگرێت.ئەم هێرشە لە شێوازی دانان و ریزبەندی زانیاریەکان لە کاتی پاشکەوت بە هەر شێوازێک کڵک وەردەگرێت.لەو ڕوانگە کە Atom لە خشتەکان پێکدێت هەر ئەپێک دەتوانێت بەم خشتانە دەستپێگەیشتنیان بێت یان زانیاری تێدا بگۆڕن ،ئەم هێرشەیش خۆی لەم خشتانە جێگیر دەکات و خەریکی سیخۆری دەبێت.

ئێستا گرووپێک لە گەشەپێدەرانی EnSilo ، لەسەر ئەم خاڵە لاوازە ئیشیانکردووە .لەئاکام هێرشی بۆمبینگیان پەیدا کرد کە بێ ئەوە کە نەرمەکالا یان کەسیک ئاگاداربێت خەریکی زەرەر دان لە ویندۆزە.ئەمەش کاتێک کە هاکەرەکان لەم رێگایە بچنەژوور،دەتوانن لە ئاستە بەرزەکانی ئاسایشی ویندۆز بێ هیچ کێشەیێک تێپەڕبن.ئەم هێرشە دەتوانێت لە هەر ئانێک بە شێوازی چاودێری لە روومێزی بەکارهێنەر یان قوربانی سکرین شۆت بگرێت و تەواوی وشەی نهێنیەکان و ئیمەیڵ و کارە نهێنیەکانی قوربانی بۆ هاککەر لە سیستەمێکی دیکە ئاشکرا بکات.


سەرچاوە www.kitn.net
Top