یەکەم تاقی کردنەوەی ئەنتەرنێتی 5G خێرایی ٣٦ گێگابتی لە یەک چرکەدا تۆمار کرد
لە کاتی تاقی کردنەوەی ئەم نەوەیە نوێیەی تۆڕەکانی پەیوەندی توانی ژمارەیەکی پێوانەیی لە خێرایی بۆخۆی تۆمار بکات کە ٣٦ گێگابت بوو لە یەک چرکە بۆ ئەو مۆبایلانەی جولاون واتە مۆبایلی تاکە کەسی، کە ئەمەش خێراییەکی یەکجار زۆر و لە ڕادەبەدەرە بۆ بەکارهێنەران و ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ ژیانی ڕۆژانەمان.
وە ئەم تۆڕە نوێیە لەسەر تەرەدودێک بە هێزی ٢ گێگاهێرتز و لەسەر تەرەدودی E-Band کار دەکات لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Massive MIMO کە پێشکەوتوو ترین تەکنەلۆژیایە تا ئێستا، کە وا دەکات بەکارهێنەر دەتوانێت خێرایی ٣٦ گێگابتی لە یەک چرکە پێ بگات.
سەرچاوە www.kitn.net
