سكرتێرێكی دیجیتالی بۆ ماڵەوە

سكرتێرێكی دیجیتالی بۆ ماڵەوە
مانشێتەكەی سەرەوە رەنگە سەرنج راكێش بێت، یانی سكرتێریش بوو بە دیجیتالی.. كۆمپانیایەك جۆرە بۆردێكی دیجیتالی بەرهەم هێناوە كە بە lucy at home ناسراوە، بۆردەكە شاشەیەكی مەزنە كە كامێرایەكی HD و مایكێكی و سپیكەرێكی هەیە. كامێراكە هۆشمەندە و دەتوانێت روخساری كەسانی ماڵەوە بناسێ و پەیامەكانی هەركامیان بەپێی رووخسارەكانیان بۆیان بخوێنێتەوە.
هەركام لە ئەندامانی ماڵەوە دەتوانین رووداوەكانی رۆژمێری بۆردە دیجیتالییەكە دیاری بكەن بۆ ئەوەی لەكاتی دیاریكراودا بیریان بخاتەوە. نیشاندانی كەش و هەوا و كۆنتڕۆڵ كردنی گشت ئامێرە دیجیتالییەكانی ماڵەوە ئەركێكی دیكەی (لووسی هوم)ە. جگە لەوەش هەركام لە ئەندامانی ماڵەوە دەتوانن پەیام بۆ ئەندامەكانی دیكە دابنێن و بۆردەكە دەتوانێت بدوێ و لە كاتی پێویستدا بە دەنگ یادەوەرییەكان بخوێنێتەوە. ئەگەر هیچ ئەركێكیش ئەنجام نەدات وەك تابلۆیەكی سەرنج راكێش لە دیوار دەدرێت و بە پێی بەكارهێنەرەكە دیمەنی تابلۆكە دەگۆڕدرێت.
Top