پەهبەهادێكی بچووك بە خێراییەكی زۆرەوە

پەهبەهادێكی بچووك بە خێراییەكی زۆرەوە
(پەهبەهاد) یا فڕۆكەی بچووكی بێ فڕۆكەوان چەند ساڵێكە هەر تایبەت نییە بە شوێنە نیزامییەكان، بەڵكو ئێستا كەسانی ئاسایش دەتوانن سوود لەو فڕۆكە بچووكانە ببینن، بەتایبەتی بۆ كاروباری فیلم هەڵگرتنەوە و سینەما گرنگی زۆر دەبینن..
فڕۆكەی بچووكی جۆری disco 50 لەگەڵ گشت ئەو پەهبەهادانەی كە تا ئێستا بەرهەم هاتوون لە هەموو بوارێكەوە جیاوازە، ستایلەكەی رەنگە لە شوێنە نیزامییە هەستیارەكان ببیندرێ. ستایلەكەی هەروەك فڕۆكەیەكی ئاسایی دەچێت.. خێرایی فڕۆكەكە 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدایە لەوەش گرنگتر هەتا 45 خولەك شەحنی دانابەزێت كە ئەم ماوەیەش لە جیهانی پەهبەهادە بچووكەكاندا پێوانەییە.
كۆنتڕۆڵێكی تایبەتی لەگەڵدایە بەكارهێنەر بە ئاسانی دەتوانی كۆنتڕۆڵی فڕۆكەكە بكات كێشی كەمتر لە كیلۆیەكە و لە ئاست بایەكی بەهێزیشدا دەتوانی خۆراگربێت. كامێرایەكی 13 مێگاپیسكلی لە سەر نووكی فڕۆكەیەكە كە بە دەوری خۆیدا دەسوڕێت و بە كوالیتی فول ئێچ دی وێنە دەگرێت.
Top