زانیاری تەواو لەسەر هەردوو مۆبایلی گووگڵ Pixel و Pixel XL پێش ڕاگەیاندنی فەرمی بخوێنەوە

زانیاری تەواو لەسەر هەردوو مۆبایلی گووگڵ Pixel و Pixel XL پێش ڕاگەیاندنی فەرمی بخوێنەوە
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هەواڵێک بڵاومانکردەوە کە گووگڵ لە ٤ـی تشرینی یەکەم کە دەکاتە سبەی کۆنگرە دەبەستێت و هەر لەهەواڵەکەشدا ئاماژەمان بۆ ئەوە کردبوو کە گووگڵ دوو مۆبایلی نوێ ڕادەگەیەنێت. ئەوەتا ئەمڕۆ پێش ڕۆژی کۆنگرە زانیارییەکان دزەیان کردوو زانیاری ورد لەسەر هەردوو مۆبایلەکەی گووگڵ کە گوایە ناویان پێکسڵ و پێکسڵ ئێکس ئێڵ دەبێت لەسەر ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بڵاوکرانەوە و بفەرموون لەخوارەوە زانیارییەکان بخوێننەوە.

تایبەتمەندییەکانی گووگڵ پێکسڵ
•کێش و دوورییەکانی: ١٤٣.٨ *٦٩.٥*٨.٦ ملم. ١٤٣ گرامە.
•ڕوونما: ٥ ئینجە و بەڕوونی Full HD لە جۆری ئەمۆلد و ٤٤١ پێکسڵی هەیە لە هەر ئینجێکدا و بە گۆرێلا گلاس ٤ ڕووپۆشکراوە.
•پڕۆسێسەر: بەخێرایی ٢.١٥ گێگاهێرتز و لەجۆری سناپدراگۆن ٨٢١ و کوادکۆرە و ٦٤ بتییە.
•ڕام: ٤ گێگابایت
•بیرگە: ٣٢ یان ١٢٨ گێگابایت
•کامێرا: پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ و پشتەوە ١٢.٣ مێگاپێکسڵ
•باتری: ٢٧٧٠ ملی ئەمپێر و توانای خێرابارگاوی بوونەوەی هەیە.
•تایبەتمەندی تر: پەنجەمۆر و یو ئێس بی جۆری سی و ئێن ئێف سی و …
•سیستەمی وەگەرخەر: Android 7.1

تایبەتمەندییەکانی گووگڵ پێکسڵ ئێکس ئێڵ
•کێش و دوورییەکانی: ١٥٤.٧ *٧٥.٧*٨.٦ ملم. ١٦٨ گرامە.
•ڕوونما: ٥.٥ ئینجە و بەڕوونی QuadHD لە جۆری ئەمۆلد و ٥٣٤ پێکسڵی هەیە لە هەر ئینجێکدا و بە گۆرێلا گلاس ٤ ڕووپۆشکراوە.
•پڕۆسێسەر: بەخێرایی ٢.١٥ گێگاهێرتز و لەجۆری سناپدراگۆن ٨٢١ و کوادکۆرە و ٦٤ بتییە.
•ڕام: ٤ گێگابایت
•بیرگە: ٣٢ یان ١٢٨ گێگابایت
•کامێرا: پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ و پشتەوە ١٢.٣ مێگاپێکسڵ
•باتری: ٣٤٥٠ ملی ئەمپێر و توانای خێرابارگاوی بوونەوەی هەیە.
•تایبەتمەندی تر: پەنجەمۆر و یو ئێس بی جۆری سی و ئێن ئێف سی و …
•سیستەمی وەگەرخەر: Android 7.1

سەرچاوە www.kitn.net
Top