مۆبایل و لاپتۆپ و تەبلێت، لە راستیدا لاپتۆپ زۆر پێویستی بە كیبۆرد نییە، بەڵام تەبلێت و مۆبایل لە راستیدا بەهۆی بچووكی كیبۆردە مەجازییەكەیان ناكرێ وەك كیبۆردی لاپتۆپ سوودی لێببیندرێ، بۆیە كۆمپانیای لاجتيك كیبۆردێكی تایبەتی بەرهەم هێناوە كە لە یەك كاتدا بۆ هەر سێ ئامێرەكە دەبێت.. كیبۆردی جۆری K780 كیبۆردێكی وایەرلەیسە، بەهۆی بلوتوس یا وای فایەوە لەگەڵ ئامێرەكان پەیوەند دەدرێت. خاڵی گرنگی لەوەدایە لەیەك كاتدا بۆ سێ ئامێر دەبێت رەنگە پرسیار هەڵبگرێ چۆن ئایا بابەتەكان لەهەر سێ ئامێردا وەك یەك دەنووسرێن؟ نەخێر بەڵكو دوگمەیەك هەیە لەسەر كیبۆردەكە دەتوانی لە نێوان ئامێرەكاندا ئاڵوگۆڕ بكەی. جگە لەوەش شوێنی دانانی تەبلێت و مۆبایلی هەیە. كیبۆردەكە بە دوو باتری كۆنترۆڵ كار دەكات و هەتا دوو ساڵ پێویستی بە گۆڕینیان نابێت.