ئەپی تێلەگرام بەچەندین تایبەتمەندی ناوازەوە نوێکرایەوە.

ئەپی تێلەگرام بەچەندین تایبەتمەندی ناوازەوە نوێکرایەوە.
ئەپی بەناوبانگی چات و گفتوگۆی ناسراو بە تیلەگرام ئەمڕۆ نوێترین وەشانی لێ بڵاوکرایەوە. ئەم وەشانە چەند تایبەتمەندیەکی ناوازە و زۆر پێویستی بۆ زیادکراون کە ئێمەی بەکارهێنەران لەکاتی چاتکردن زۆر زۆر سودیان لێ دەبینین. ئێستا ئەم وەشانە لەهەردوو کۆگای گووگڵ پلەی بۆ ئەندرۆید و ئەپستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەستە. تایبەتمەندییە نوێیەکان ئەمانەی خوارەوەن:
•زیادکردنی تایبەتمەندی نوسین لەسەر وێنە و ڤیدیۆکان بەدەست و هەروەها بە تەختەکلیلیش،
•لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ دەتوانیت ڤیدیۆکانت بکەیت بە وێنەی جوڵاو واتە Gif و بینێرێت بۆ بەرامبەرەکەت. ئەمەش بەتەنها لابردنی دەنگی ڤیدیۆکە دەبێت بە پەنجە نان بە وێنۆچکەی بێ دەنگکردن،
•لەمەودوا دوایین Stickerـە بەربڵاوەکان ڕاستەوخۆ لە شوێنی ناردنی ستیکەرەکان بەردەست دەبن،
•لەمەودوا هەر لەناو تێلەگرام دەتوانیت لەناو سەدان ڕووبەند(Mask) هەڵبژێریت و ڕووبەند بخەیتە سەر دەموچاوەکان

سەرچاوە www.kitn.net
Top