چۆنیەتی سڕینەوەی هەژماری ئینستەگرام بە شێوەی کاتی و هەمیشەیی
چۆنیەتی نا چالاککردنی هەژماری ئینستەگرامەكەت بە شێوەی کاتی:
•پێویستە لە وێبگەڕدا ئەم کارە بکەین چونکە ناتوانین ئەنجامی بدەین لە ئەپدا، لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە Instagram.com،
•بە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خۆتەوە بڕۆ ژوورەوە بۆ ناو هەژمارەکەت.
•کرتە لە دووگمەی هەژمارەکەت بکە لای ڕاستی سەرەوە.
•پاشان کرتە لە بەشی Edit Profile بکە.
•دێینە خوارەوە نوسراوە Temporarily disable my account.
•پاشان داوای هۆکارمان لێدەکات ئاخۆ بۆچی دەیسڕیتەوە، تۆ بە هۆکارێک پڕی بکەرەوە.
•وشە نهێنیەکەت بنوسە.
•پاشان کرتە لە دووگمەی Temporarily disable account.
•بەسەرکەوتوویی کارەکەمان ئەنجامدا، بۆ ئەوەی دووبارە هەژمارەکەمان بکەینەوه بە ئاسانی و وەکو پێشتر وشەی نهێنی و ناوی هەژمارەکەمان دەنوسین و وەکو پێشتر بۆمان دەکرێتەوە و هەژمارەکە چالاک دەبێت.
چۆنیەتی سڕینەوەی هەژماری ئینستەگرامەكەت بۆ هەمیشە:
•لە وێبگەڕدا پێویستە بچینە سەر ئەم بەستەرە کە تایبەتە بە سڕینەوەی هەژمارە ئیسنتەگرامەکەمان و کرتە بکە
•بە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خۆتەوە بڕۆ ژوورەوە بۆ ناو هەژمارەکەت.
•پاشان داوای هۆکارت لێدەکات کە ئاخۆ بۆچی هەژمارەکەت دەسڕیتەوە، بە هۆیەک پڕی بکەرەوه.
•وشە نهێنیەکەت بنوسە.
•پاشان کرتە لە دووگمە سورەکە بکە بە ناوی Permanently delete my account.
•هەژمارەکەت سڕایەوە و بەسەرکەوتووی ئەنجامت دا.
سەرچاوە www.kitn.net
