ئەپی Google Allo تایبەت بە چات و گفتوگۆ لەلایەن گووگڵەوە بەفەرمی وەشێندرا + لینکی داگرتن
ئەم ئەپە چەندان تایبەتمەندی ناوازەی هەن کە سەرسامت دەکەن بۆ نموونە تایبەتمەندی خێرا وەڵامدانەوە لەرێگەی وەڵامە زیرەکەکانەوە کە ئامادە و ڕێکخراون لەناو ئەپەکەدا.
تایبەتمەندییەکی تری ئەم ئەپە بریتییە لە گوزارشتی جوان جوان لەڕێگەی وێنە و ئیمۆجی جوان و جیاوازەوە.لەم ئەپەدا تایبەتمەندیەکی ناوازە هەیە پێی دەوترێت یاریدەدەری گووگڵ Google Assistant کە لەکاتی چاتدا دەتوانی سودی لێوەربگرێت و ئەزموونی چاتکردنت باشتربکەیت. چونکە یاریدەدەری گووگڵ هاوکارت دەبێـت لەهەرشتێک تۆ بتەوێت بەتەنها نوسینی @Google لەدوایدا ئەو شتەی تۆ دەتەوێت داوای بکە و بۆت دەهێنێت. سەیری وێنەکەی خوارەوە بکە:ئەمانەی خوارەوە چەند شتێکن کە دەتوانیت لەڕێگەی Google Assistant ئەنجامی بدەیت:
•دەتوانیت پلان داڕێژیت لەگەڵ هاوڕێکەت ڕاستەوخۆ لەناو چاتەکە، بۆ نمونە بە ئاسانی کاتی پێشکەشکردنی فیلم لە سینەماکان و شوێنی چێشت خانەکان و خواردنەکانیان و هەروەها دەتوانیت بەدوای شوێنی گەیشتنی گەشتەکان و هۆتێلەکان بگەڕێیت.
•وەرگرتنی وەڵام بۆ نمونە هەواڵ و کەش و هەواو و ترافیک و وەرزش، یان دۆخی گەشتە هاتووەکانی فڕۆکەخانەکان. تەنها داوای نوێترین زانیاری ڕۆژانە بکە و یاریدەدەری گووگڵ پێت دەدات.
•بەسەربردنی کاتێکی خۆش، لەگەڵ یاریدەدەری گووگڵ دەتوانیت کاتێکی خۆش بەسەربەریت و داوای لێ بکەیت ڤیدیۆ خۆشەکانی یوتیوبت بۆ بنێرێت یان یاری بکەیت لەگەڵ هاوڕێکەت لەناو چات دا.
دوایین شت کە ئەم ئەپە لەخۆی دەگرێت و زۆر گرنگە، ئەویش چاتی نهێنییە کە بە Incognito Mode ناسراوە. بێگومان گووگڵ تایبەتمەندیەتی و شتە کەسییەکان و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ئاسیشەوە بەهەند وەردەگرێت. گشت چاتەکانی ناو گووگڵ ئالۆ بەکۆد کراون لەژێر ستاندەری Transport Layer Security (TLS) دا. بەڵام گووگڵ هەنگاوێکی تریش چۆتە پێشەوە و لەناو ئالۆدا بەشێکی تایبەتیان دروستکردووە بەناوی Incognito و لەناو ئەم بەشەدا گفتوگۆکان End to End Encryptionـیان هەیە و تەنها ئەو دوو کەسەی چات دەکەن گفتوۆگەکە دەبینن و کەس توانای بەسەردا نییە.ئەگەر سیستەمی ئەندرۆید بەکاردەهێنیت کلیک بکە بۆ داگرتن و ئەگەریش سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەکاردێنیت کلیک بکە بۆ داگرتن.
تێبینی: ئەم ئەپە پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی لەخۆی ناگرێت بەڵام گووگڵ هەر لەگەڵ ئەم ئەپە ئەپێکی تایبەتی بۆ پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی بەناوی Duo دوۆ دروست کردووە و دەتوانن لە ئەپستۆر بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و لە گووگڵ پلەی بۆ سیستەمی ئەندرۆید دایبگرن.
ڤیدیۆیی تایبەتمەندییەکانی ئالۆ سەیر بکە:
https://www.youtube.com/watch?v=VXEkoXgb4bI
سەرچاوە www.kitn.net
