بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد ئاگاداری ئەم جۆرە ڤایرۆسە بن!

بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد ئاگاداری ئەم جۆرە ڤایرۆسە بن!
لەم بابەتەدا ئاماژە بەڤایرۆسێکی سیستەمی وەگەڕخەرى (ios) دەکەین، ڤایرۆسەکە لەم دواییانەدا لە ڕێگەی ڕێکلامە بێزارکەرەکانی چەند ماڵپەڕێک کە ئەرکیان بلاوکردنەوەى ئەپە کڕاک کراوەکانی سیستەمی iosـە بڵاوبووەتەوە، ئەوەی شایەنی باسە بەشێک لە بەکاربەرانی ئایفۆن و ئایپاد بەهۆی ئەوەی کە ئامێرەکانیان جێڵبرێک نەکراوە و سیدیا یان دانەمەزراندوە پەنا دەبەنە بە دابەزاندنی ئەپە کڕاک کراوەکان لە مالپەڕ و کۆگا نافەڕمیەکان بەڵام پێویستە بە کارهێنەران ئاگاداربن لە داگرتنى ئەم جۆرە ئەپڵیکەیشنانە چونکە لەگەڵ دامەزراندنیان جۆرێک لە ڤایرۆس توشی ئامێرەکانیان دەکات و بە جۆرێک ئەم ڤایرۆسە وا لە ئامێرەکانیان دەکات کە بەکارهێنانی ئینتەرنێت دژوار بکات و بێزاریان بکات لە کردنەوەی هەر ماڵپەرێکخۆپاراستن و چارەسەر:

باشترین چارەسەر ئەوەیە کە بەکارهێنەرانی سیستەمى ئاى ئۆ ئێس خۆیان بە دوور بگرن لە دابەزاندنی ئەم ئەپڵیکەیشنە کڕاک کراوانە بەتایبەتی لەم چەند جێگایەی کە ئامەژەی پێدەدەین:

١. خۆیان دووربگرن لە کۆگا چینیەکان بەگشتى و بەتایبەتى لە کۆگاکانى (Xcydia و Zestia و Mojo)

٢. ئەگەر زاییت زۆر پێویستیت ئەوا دەتوانیت ئەپڵیکەیشنەکان لەم ماڵپەڕەى خوارەوە دابگریت، یانیش دایانبگریت لە هەر کۆگایەکى تر بەڵام چینى نەبن:

http://Apps.itechnopro.com
•چۆنیەتی چارەسەر کردنی ئەم گرفتە لە ئامێرەکانماندا:

ئەگەر ئامێرەکەت ICloudى لەسەربێت سەرەتا برۆ بۆ:

Settings >General>Reset>Reset Network Settings

دواتر هەژماری ICloud لابەرە و ئەم کردارەى خوارەوە ئەنجام بدە:

Settings>General>Reset>Reset All Content Settings

دوای ئەنجام دانی کردارەکە ئامێرەکەت دەگەڕێتەوە باری ئاسایی .

ئەگەر ICloud لە سەر ئایفۆنەکەت یا ئایپادەکەت نیە ئەوا ئەم هەنگاوە بکە بە تەنیا:

Settings >General>Reset>Reset All Content Settings.


سەرچاوە www.kitn.net
Top