HTC مۆبایلی One A9s ی ڕاگەیاند
مۆبایلەکە شێوەیەکی نزیک لە One A9 لەخۆدەگرێت لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەکی بچووک وەک سڕینەوەی هێمای HTC کە لە مۆبایلی One A9 ـدا لەسەر دوگمەی سەرەکی بوو، هەروەها گۆڕینی ئەو هەستەوەر و تەکنەلۆژیایانەی کە لە کامێرای مۆبایلەکەدا بەکارهاتوون.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی HTC One A9s:
شاشە: ٥ ئینچ لە جۆری Super LCD و بە ڕوونی ٧٢٠ پیکسڵ
•پڕۆسێسەر: MediaTek Helio P10 بە خێرایی ٢ گێگاهێرتز
•ڕام: ٢ گێگابایت٣ گێگابایت
•بیرگەی ناوەکی: ١٦ گێگابایت٣٢ گێگابایت
•پشتگیری کردن لە بیرگەی دەرەکی
•کامێرای پشتەوە: ١٣ مێگاپیکسڵ
•کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
•باتری: ٢٣٠٠ میلی ئەمپێر
•سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو
سەرچاوە www.kitn.net
