چاوخشانێك بەسەر هاردێكی پۆرتێبڵدا

چاوخشانێك بەسەر هاردێكی پۆرتێبڵدا
هاردی ئیكسترنال واتە هاردی دەرەكی (خارجی) ئەوەی لە دەرەوەی كۆمپیوتەر یا لاپتۆپە، گرنگی تایبەتی هەیە، هەڵگری داتا و كۆمێنتەكانە لە قەبارەیەكی زۆر گەورەدا.. هاردە دەرەكییەكان لەگەڵ ئەوەیدا قەبارەیان بچوكە بەڵام قەبارەی هەڵگرتنی داتاكانیان گەلێك زۆرە، دەتوانن سەدان DVD لە خۆیاندا كۆبكەنەوە.
یەكێك لەو هاردە پورتێبڵانە، هاردی جۆری Backup Plus Ultra Slim ە. خاڵی جێگای سەرنجی هاردەكە، بارستایی كەمتر لە یەك سانتی مەتریەتی.. واتە تەنكترین هاردی پورتێبڵ.. كێشی تەنیا 135 گرامە. دوو شوێنی USB3 هەیە، خێرایی راگواستنی زانیاری لەو هاردەدا 120 مێگابایت لە چركەیەكدایە. لە هەمووی گرنگتر 200 گێگابایت شوێنی هەڵگرتنی داتای هەیە لە ئینتەرنێتدا، واتە گەر هاردەكەش تێكبچێت شوێنێك لە ئینتەرنێتدا هەیە كە داتاكانی ئێوەی هەڵگرتووە
Top