بەرنامەی زۆر هەیە بەشێوەی خۆڕای لە کۆگای پلەی ستۆری تایبەت بە بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید کە بەکارهێنەر ئەتوانێت بەکاریان بێنێت بۆ پاککردنەوەی میمۆری مۆبایلەکەی لە فایلە زیاد و نا پێویستەکانی ناو مۆبایلی ئەندرۆید بەڵام ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی زانست و تەکنەلۆژیا باشترین بەرنامەم بۆ ئامادەکردوون کە بۆ خێراکردنی مۆبایلی ئەندرۆید بەکاریدەهێنین لە ڕێگەی بەرنامەی SD Maid کە هەڵدەستێت بە پاککردنەوەی هەموو فایلە زیادەکان و خێراکردنی سیستەمی مۆبایلەکەمان.ئەپلیکەیشنی SD Maid بە خۆڕاییە و ئەوەی جیادەکاتەوە لە ئەپلیکەیشنەکانی تر ئەوەیە کە کێشێکی زۆرکەمی هەیە و زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان، تەنها ئەوەیە بەرنامەکە دابەزێنە و پاشان دایبمەزرێنە لەسەر مۆبایلەکەت و کرتە لەسەر Scan بکە بۆ پشکنینی مۆبایلەکەت بۆ دەرهێنانی فایلە زیادەکان کە جێگای زۆری گرتووە لە میمۆری مۆبایلەکەت، پاش ئەوەی تەواو بوو لە گەڕان ئەوەی پێویستە بیکەیت تەنها کرتەیەکە لەسەر Clean. پاشان مۆبایلەکەت پاکدەکاتەوە لە فایلە زیادە و بێ سودەکان.
https://play.google.com/store/apps/details?id=eu.thedarken.sdm
سەرچاوە زانست وتەكنەلۆژیا