لەمەو دوا هەر کەسێک کار بە مایکرۆسۆفت ئێج بکات پارە وەردەگرێت
لە ئێستادا کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت پڕۆژەیە پێدانی پارەی لەبەرامبەر بەکارهێنانی براوسەری ئێج و گەڕان لە ماڵپەری بینگ جێبەجێکردووە و لە ئێستادا ئەم پڕۆژەیە تەنها بۆ دانیشتوانی ئەمەریکا بەردەستە و بەمزوانە بۆ سەرانسەری جیهان کارا دەبێت.
پڕۆژەکەش بەمجۆرە دەبێت لە کاتی بەرکارهێنانی براوسەری مایکڕۆسۆفت ئێج وە لە هەمان کاتدا گەڕانەکانت لە ماڵپەڕی بینگ بکەیت ئەوا پۆینت وەردەگریت لە کاتی کۆبونەوەی ئەم پۆینتانە و زۆربونیان دەتوانیت بەم پارەیە هەر پڕۆگرام و یاریەکت دەوێت لە ستۆری مایکڕۆسۆفت دەتوانیت بیکڕیت ،وە لە داهاتوویەکی نزیکدا مایکڕۆسۆفت لە هەوڵی زیادکردنی ماڵپەری ئەمازۆن و سکایپ و چەند ماڵپەرێکی ترە بۆ ئەوەی بتوانیت بەم پارەیە کەل و پەل بکڕیت .
لە ئێستادا براوسەری گووگڵ کڕۆم زیاترین رێژەی بەکارهێنەری هەیە کە دەگاتە رێژەی سەدا پەنجای بەکارهینەرانی ئینتەرنێت و کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لە هەوڵی پەرە دانە بە ئیچ بۆ ئەوەی بە پێش گووگڵ کڕۆم بکەوێتەوە .
سەرچاوە techeye.org
