مۆبایلێك بە دیزاینێكی زۆر جیاواز

مۆبایلێك بە دیزاینێكی زۆر جیاواز
مۆبایلەكان كاركرد و تواناییان هەر جۆرێك بێت دیزاینەكان زۆر لێك نزیكە.. بەڵام بۆ مۆبایلی (runcible) تەواو جیاوازە.. ئەگەر ئەو مۆبایلە لە پشتەوە لە دەست بگری تەنیا پارچە دارێكی بازنەیی بریقەدار هیچی دیكە نابینی، بەڵام گەر بیسوڕێنیەوە شاشەیەكی 2.5 ئینجی دەردەكەوێت. مۆبایلی (رانسیبل) یەكەم مۆبایلی بازنەییە كە تێكەڵاوێك بێت لە هونەر و تەكنەلۆژیا..
یەكەی لێكدەرەوەی ناوەندی مۆبایلی ناوبراو لە جۆری 410 كوادكورە، رامەكەی یەك گێگابایتە. سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، گشت ئەو ئەركانەی مۆبایلێكی هۆشمەند ئەنجامی دەدات ئەویش ئەنجامی دەدا..
Top