وەن درایڤ چارەسەرە بۆ پاراستنی زانیارییەکانت

وەن درایڤ چارەسەرە بۆ پاراستنی زانیارییەکانت
کارو بزنسەکان لە ڕابردوودا وەکو ئێستا نەبوون. هاوبەشی و کارکردن بەشێوەی تۆڕ هێندە باو نەبوو بەڵکو داتا و زانیارییەکان تەنها لەسەر کۆمپیوتەرە تاکە کەسییەکان هەڵدەگیران.
هەڵگرتنی زانیارییەکان لەسەر کۆمپیوتەری تاکەکەسی کارێکی ئاسانە بەلام مەترسیی لەکارکەوتنی کۆمپیوتەرەکان ڕوبەڕوی هەموان دەبێتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش ٨.٦٪ی کۆگەی کۆمپیوتەرەکان لەدوای سێ ساڵ لەکاردەکەون. لە ئەگەری دزرانیشیاندا تەواوی زانیارییەکان دەفەوتێن و دەکەونە دەستی کەسانی دیکە.
لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا بزنسەکان بەخێرایی گرنگی ئینتەرنێت و تۆڕەکانیان بۆ دەرکەوت لە بەڕێوەبردنی کارەکانیاندا. لە سەردەمی نوێدا زانیارییەکان لەناو سێرڤەرێکی دیاریکراو دادەنرێن و کارمەندەکان دەتوانن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەستیان بگات بە هەموو ئەو زانیاری و فایلانەی کە پێویستیانە. واتە چیتر زانیارییەکان پەرشوبڵاو نابن و مەترسی فەوتان و لەدەستدانیان کەمتر دەبێتەوە. هەروەها دۆزینەوە فایلی مەبەست و جیاکردنەوەی لە کۆپییە دوبارە بووەکان ئاسانتر دەبێت.
بەڵام لەگەڵ ئەم دەستکەوتانەشدا گرفتی نوێی دیکە دێتە پێشەوە. بزنسەکان لەم مۆدێلە نوێیەدا ڕوبەرووی کۆمەڵێک گرفت دەبنەوە کە لە گرنگترینیان پارێزراوی زانیارییەکانیانە لە دەستێوەردانی دەرەکی. یاخود هاوبەشی پێکردنیان لەگەڵ کەسانێکدا کە نابێت هاوبەشییان لەگەڵدا بکرێت. هەروەها لەم مۆدێلەدا کردنەوە و گۆڕینی ناوەڕۆکی فایلەکان هێندەی ئەوە ئاسان نییە کە بەکارهێنەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەی لەگەڵیدا ڕاهاتووە.


www.avestagroup.net
سەرچاوە :ئاڤێستاگروپ
Top