گشت رەنگی جیهـــــان لە پێنووسێكدا
كاركردنی پێنووسی ناوبراو بەم جۆرەیە، سكانێرێكی تایبەتی هەیە لە ماوەی چەند چركەدا ئەو رەنگەی كە لە سروشت و دەوروبەردا پێویستی بەكارهێنەرە سكان دەكات و پاشان بە هۆی سیستەمێك و كارتریجێكی رەنگ لەناوخۆیدا دەتوانی ئەو رەنگە دروست بكات كە مەبەستتە..
بۆ سوود وەرگرتن لە پێنووسەكە دەبێت ئەپلكەیشینی تایبەتی خۆی لەسەر مۆبایلەكەت دابەزینی و رەنگی پێویستت دیاری بكەی.. ئەپلكەیشنەكەی بۆ هەموو جۆرە سیستەمێكی مۆبایل هەیە..
