ئەگەر راستەوخۆ تیشكی هەتاو بكەوێتە جەستەت ئەوە تووشی سووتانەوە و پێست رەش بوون دەبێت هۆكارەكەی بۆ گەرمییەكە نییە بەڵكو بۆ تیشكێكە بەناوی تیشكی UV كە جەستەت رەش دەكات. هەربۆیە دەبێت كرێمی تایبەت بە دژی ئەم تیشكە كە بە كرێمی دژە خۆر ناودەبرێت بەكار بهێنرێت.. كەچی ئێستا بە مەچەكبەندێكییش دەكرێت بەرگری بكەی لەو تیشكە زیان بەخشە..
مەچەكبەندی sunZee رۆڵی كرێمی دژەخۆر دەگرێت، بەتایبەتی ئەوكاتانەی وەرزشی شاخەوانی و مەلەوانی دەكەی. دەستبەندەكە كرێمی دژە خۆر لەخۆیدا هەڵدەگرێت و لەكاتی پێویست راستەوخۆ دەیخاتە ناو پەنجەكانی بەكارهێنەر..