ئەپی CLARO بۆ گۆڕینی ڕووکار و وێنەی ڕوونما بە شێوەی خۆکار بۆ سیستەمی ئەندرۆید
وە لەڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانی پەرگەیەک درووست بکەیت و چەندین وێنەی دیاری بکەیت و بیخەیتە ناوی و بۆ ئەوەی بە شێوەی خۆکار لەسەر ڕوونمای مۆبایلەکانمان بگۆڕدرێت، هەروەها دەتوانی کاتی گۆڕینی پەرگەیەک بۆ پەرگەیەکی تر دیاری بکەیت بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی و بەو ڕکخستنەی دیاریت کردووە پەرگەکە بگۆڕێت و لەگەڵ ئەویشدا وێنەکان بە ئارەزووی خۆت بگۆڕدرێت، وە دەتوانی ٣٠ خولەک تا ١ کاتژمێر جارێک وێنەکان خۆکارانە بگۆڕیت.
لەم ئەپەدا کۆمەڵێک کاریگەر و ڕووکاری جوانی تێدایە کە دەتوانین لەسەر مۆبایلەکانمان جێگیری بکەین، وە دەتوانین نیشاندانی ڕووکارەکان بە شێوەی هەڕەمەکی و بە گوێرەی جێگیری خۆت دەرکەوێت و ئەم ئەپە لەسەر شێوزای Material Design دیزاین کراوە.
ئەپی CLARO بە شێوەی خۆڕایی لە کۆگای گوگڵ پلەی کۆمپانیای گوگڵ بەردەستە بۆ داگرتن و پشتگیری لە وەشانی ٤.٢ بەرەو سەروو دەکات بە قەبارەی ٣.١ مێگابایت.
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.bhanu.claro
سەرچاوە www.kitn.net
