مۆبایلەكەت دەكاتە كۆمپیوتەر

مۆبایلەكەت دەكاتە كۆمپیوتەر
ئەوانەی حەز دەكەن ئەو وێنە و فیلم و پرۆگرامانەی كە لەسەر مۆبایلە لەسەر كۆمپیوتەر و بەشاشەیەكی گەورەترەوە ببینن دەتوانن ئامێری بچووكی onecompute بەكار بێنن. ئەو ئامێرە بەشێوەی داكێك دەچێت كە شوێنی چەندین پۆرتی هەیە.
ئەو پۆرتانەی لەو داكەدا هەن سێ پۆرتی USB2 و شوێنێك بۆ دانانی كێبڵی HDMI شوێنێكش بۆ كێبڵی كارەبا. بەكارهێنەر بەهۆی ئەو داكەوە دەتوانێت مۆنیتۆرێك و ماوسێك و كیبۆردێك دابنێت. جێگای ئاماژە پێدانە ئەو داكە تایبەتە بە مۆبایلی moto Z ی مۆتۆرلا ئەگینا مۆبایلەكانی دیكە ناگرێتەوە.
Top