پرۆگرامی سڕینەوەی پرۆگرامە سیخوڕییەكان

پرۆگرامی سڕینەوەی پرۆگرامە سیخوڕییەكان
لە كۆمپیوتەردا خراپتر لە ڤایرۆس و ترۆجان پرۆگرامی تێكدەر، پرۆگرامە سیخوڕییەكان، پرۆگرامە سیخوڕیەیكان واتە spay راست بەمەبەستێكی دیاریكراو دزە دەكەنە ناو كۆمپیوتەرەكان، ئەویش چاودێری كردن بەسەر بەكارهێنەری كۆمپیوتەر و ئەو پرۆگرامانەی تێیدا خەزن كراون، رەنگە پرۆگرامە سیخوڕییەكان هیچ تێكنەدەن، بەڵام زانیارییەكان بۆ شوێن و مەبەستێكی دیاركراو دەدزن، بۆ نموونە ئەگەر پرۆگرامێكی سیخوڕی دزە بكاتە ناو پرۆگرامی بانكێك ئیدی گشت ژمارە بانكییەكان دەتوانێ دەستكاری بكات.
پرۆگرامە دژە سیخوڕییەكان دەتوانن پێ و شوێنی پرۆگرامە سیخوڕییەكان هەڵبگرن و بەتەواوی بیانسڕنەوە. یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی spuer anti Spyware یە. بەهۆی ئەوەوە لە ماوەیەكی كەمدا دەتوانی سیستەمەكەت لە پرۆگرامە سیخوڕییەكان پاك بكەیەوە.
بەشێك لەتایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە:
- چاودێری ورد بەسەر سیستەم و فایلەكان
- توانای هەڵسەنگاندنی ئەو فایلانەی كە دادەبەزن.
- بەرگری كردن لە كرانەوەی پرۆگرامی سیخوڕی.
ئەوانە و چەند تایبەتمەندییەكی دیكە وەك خێرایی، ناسینی ڤایرۆسەكان ئاپدیت بوون و نوێبوونەوە تایبەتمەندی پرۆگرامەكەن...
Top