چۆنیەتى بەدەستهێنانى نوێکردنەوەى (Windows 10 Anniversary)!
لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتى بەدەستهێنانى ئەم نوێکردنەوەیە دەکەین بە دوو ڕێگەى سەرکەوتوو بۆ ئەوانەى کەوا تاوەکو ئێستا بەدەستیان نەگەشتووە، فەرموون لەگەڵمان بن:
پێش ئەوەى ئەم دوو ڕێگەیەى خوارەوە تاقیبکەیتەوە دڵنیابە لەوەى کەوا لەبەشى (Windows Update)ى کۆمپیوتەرەکەت نوێکردنەوەکەت بەدەست گەشتووە یاخود نەخێر، بەم شێوەیەى خوارەوە:
١. سەرەتا لە لیستى (ستارت) بڕۆ بەشى ڕێکخستنەکانى کۆمپیوتەرەکەت یاخو هەردوو دوگمەى ویندۆز+پیتى I لەسەر تەختە کلیلەکەت دابگرە.
٢. دواتر بڕۆ بەشى (Update & Security) و کرتە لە (Chek for Updates) بکە.
ئەگەر نوێکردنەوەکە بەردەست بوو ئەوا خۆى دەست دەکات بە داگرتنى و ئەگەر بەردەستیش نەبوو (وەک لە وێنەى هاوپێچدا دیارە) ئەوا دەتوانیت چاوەڕوان بیت تا بەدەستت دەگات یاخود بەم ٢ ڕێگەیەى کە لە خوارەوە باسى دەکەین نوێکردنەوەکە بەدەست بخەیت!
ڕێگەکانى چنگخستنى نوێکردنەوەى ویندۆز ١٠ ئەنیڤێرسەرى:
١. ڕێگەى (Media Creation Tool):
هەنگاوى یەکەم: میدیا کرەیشن توڵ دابگرە: داگرتن
هەنگاوى دووهەم: نەرمەکاڵاکە بکەرەوە و چاوەڕوان بە تا ئامادە دەبێت دواتر هەڵبژاردەى Upgrade this PC now هەڵبژێرە و کرتە لە Next بکە.
هەنگاوى سێهەم: چاوەڕێ بکە تاکو نوێکردنەوەکە دادەگیرێت.
هەنگاوى چوارەم: دواى تەواوبوونى داگرتنەکە و پێش ئەوەى نوێکردنەوەکە دابەزێنیت، دڵنیابە لەوەى کەوا هەڵبژاردەى Keep personal files and apps هەڵبژێرداروە بۆ ئەوەى گشت پەڕگەکانت پارێزراوبێت، ئەگەر هەڵنەبژێردرابوو دەتوانیت هەڵیبژێریت لە بەشى Change what to keep دواتر کرتە لە Install بکە.
دواى ئەنجامدانى کردارەکان بەسەرکەوتوویی، چاوەڕێ بکە تا نوێکردنەوەکە لەسەر ئامێرەکەت دادەمەزرێت و جێگیردەبێت، کە خێراى ئەم کردارە پەیوەستە بە خێرایی کۆمپیوتەرەکەتەوە.
٢. ڕێگەى (Update Asistant):
هەنگاوى یەکەم: نەرمەکالاکە دابگرە لە پێگەى فەرمى مایکرۆسۆفتەوە:
https://support.microsoft.com/en-us/help/12387/windows-10-update-history
هەنگاوى دووهەم: دواى داگرتنى نەرمەکاڵاکە بکەرەوە و کرتە لە Update Now بکە.
هەنگاوى سێهەم: نەرمەکاڵاکە دەستدەکات بە پشکنینى ئامێرەکەت تاوەکو بزانێت مەرجەکانى دامەزراندنى نوێکردنەوەکە لە ئامێرەکەتدا هەیە یاخود نییە لە ڕووى پرۆسێسەر و رام و فراوانى بیرگەوە، ئەگەر ئامێرەکەت هەرسێ مەرجەکەى تێدابوو و سێ ڕاستە سەوزەکەت بینى ئەوا کرتە لە Next بکە بۆ بەردەوامبوونى چالاکیەکە.
هەنگاوى چوارەم: نەرمەکاڵاکە خۆکارانە نوێکردنەوەکە دادەگرێت و ئامادەى دەکات بۆ دامەزراندن.
هەنگاوى پێنجەم: دواى تەواوبوونى داگرتنەکە کرتە لە Restart Now بکە بۆ تەواوبوونى چالاکیەکە و جێگیرکردنى نوێکردنەوەکە لەسەر ئامێرەکەت.
سەرچاوە www.kitn.net
