هەوای ماڵەوە پاڵاوتە بكە
هەوای شارە گەورەكان بەتایبەتی ئەو شارانەی پیشەسازیان لێیە، بە رادەیەك ترسناكە جار هەناسەدانیش لەم شارانە تووشی نەخۆشیت دەكات. تەكنەلۆژیای سەردەم ویستوویەتی تا رادەیەك ئەم كێشەیە لە رێگای بەرهەمهێنانی ئامێرەكانی تایبەت بە پاڵاوتنی هەوا كەم بكاتەوە، بۆ نموونە ئامێری (ئای بەیبی) كە ئامێرێكی هۆشمەندە جگە لەوەی بە وردی زانیاری لەبارەی هەوای ماڵەوە دیاری دەكات، دەتوانێت بە بەرهەمهێنانی گەردیلەی تایبەت بە پاككردنەوەی هەوا تا رادەیەك كێشەی هەوای پیس كەم بكاتەوە.
ئامێرەكە بازنەیی شێوەیە و 6 ئینج بەرزە، كێشێكی ئەوتۆی نییە، بە ئاسانی هەڵدەگیردرێت و رادەگوێسترێت، 18 پێكهاتە و مادەی كیمیایی بۆ نموونە كاربۆن مونوكساید و ئەلكول بناسێت. كاتێك ئەو ماددانەی دۆزیونەوە بە بەرهەمهێنانی گەردیلەی تایبەت هەواكە پاك دەكاتەوە.
بەهۆی مۆبایلەوە لە رێگای دوورەوەش دەتوانی زانیاری سەبارەت بە هەوای ماڵەوە بزانی، ئەو گلۆپە LEDیەی تێدایە بە پێی چۆنییەتی هەوای ماڵەوە دەگۆڕدرێ.
ئەركێكی دیكەش ئەنجام دەدات ئەویش ئەوەیە هەر كاتێك بتەوێ لەخەو هەستی وەك كاتژمێرێكی تایبەت بە هۆشیاركردنەوە لە خەوت هەڵدەستێنێ و ئەگەر هەستی بە مەترسی هەوای زۆر ئالودەشی كرد دیسان ئاگادارت دەكاتەوە.
