بەفەرمى ئێڵ جى وادەى ڕاگەیاندنى مۆبایلى (LG V20)ى دیاریکرد

بەفەرمى ئێڵ جى وادەى ڕاگەیاندنى مۆبایلى (LG V20)ى دیاریکرد
دوێنێ پێنج شەممە کۆمپانیاى (ئێڵ جى) کۆرى بەفەرمى وادەى ڕاگەیاندنى مۆبایلى داهاتووى خۆى بەناوى (LG V20) دیاریکرد.
وا بڕیارە لە ڕێکەوتى ٦ى مانگى داهاتوو/ئەیلول لە شارى (سان فراسیسکۆ) کۆمپانیاى (ئێڵ جى) پەردە لەسەر مۆبایلە نوێکەى لاببات، لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلى (LG V20) دەبێتە یەکەم مۆبایل کە دوایین وەشانى سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (٧،٠ نوگات)ى لەسەر جێگیر کرابێت.
جێگەى بیرهێنانەوەیە کەوا دوایین وەشانى سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (٧،٠ نوگات) لەم مانگەدا بۆ مۆبایلەکانى نێکسس دەوەشێنرێت بەڵام مۆبایلە نوێیەکەى کۆمپانیا کۆریەکە دەبێتە یەکەم مۆبایلى هۆشمەندى نوێ کە سیستەمى ناوبراوى لەسەر جێگیر کرابێت، بەگوێرەى دزەکراییەکانیش پرۆسێسەرى مۆبایلەکە سناپدراگۆن ٨٢٠ دەبێت و بە رامێکى قەبارە ٤ گێگابایتیش کاردەکات و خاوەن دوو کامێرا دەبێت لە دواوەیدا.
شایەنى باسە مۆبایلى (LG V10) قبوڵکردنێکى ئەرێنى هەبوو لە بازاڕەکاندا، بۆیە کۆمپانیاکە بڕایاریدا کەوا نەوەى دووەمى مۆبایلەکە بەرهەم بێنێت بەتایبەتیش دواى ئەوەى مۆبایلى (LG G5) تووشى شکستێکى گەورە بوو لە بازاڕەکانى جیهاندا.
بێگومان ئەگەر خوا یاوەرمان بێت، ئێمەیش وەک پیشەى هەمیشەییمان کۆنگرەکە سات بە سات ڕووماڵ دەکەین و دوایین زانیاریەکانتان بۆ بڵاودەکەینەوە، لەگەڵ (کەى ئاى تى ئێن) بن بۆ وردترین.نوێترین.خێراترین!

سەرچاوە www.kitn.net
Top