کۆمپانیای ئۆپۆی چینی بە فەرمی نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی لە زنجیرە F ڕاگەیاند
ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی تری ئەم مۆبایلەن:
•ڕوونما: ٥.٥ ئینچ LCD بە ڕوونی 720×1280 پیکسڵ.
•پرۆسێسەر: هەشتی ناوەکی کۆمپانیای میدیا تێک MT6750.
•ڕام : ٣ گێگابایت.
•یادگای ناوەکی : ٣٢ گێگابایت لەگەڵ بوونی دەرچەی یادگای دەرەکی لە جۆری MicroSD.
•کامێرای دواوە : ١٣ مێگاپیکسڵ.
•کامێرای پێشەوە : ١٦ مێگاپیکسڵ.
•باتری : ٣٠٧٥ ملی ئەمپێر
•سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆیدی لۆلیپۆپ ٥.١ لەگەڵ بوونی ڕووکاری تایبەت بە کۆمپانیای ناسراو ColorOS 3.0.
شایەنی باسە ئەم مۆبایلە خاوەنی پەنجە مۆرە کە لە نەوەکانی پێش خۆی لە هەمان مۆبایل بوونی نەبوو، وە پشتگیری لە دوو دەرچەی سیم کارد دەکات وە پشتگیری لە نەوەی چوارەمی تۆڕەکانی پەیوەندی 4G LTE دەکات وە بە نرخی ٢٧٠$ـی ئەمریکی بەردەستە بۆ فرۆشتن.
وە بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سوود لە پەڕەی فەرمی کۆمپانیای ئۆپۆ تایبەت بە وڵاتی عێراق و هەڕێمی کوردستان وەربگرن.
سەرچاوە www.kitn.net
