وێنەكانی سەر مۆبایلەكەت، دوای فۆرمات كردن سڕانەوە؟ كورتەپەیامەكانت هەموویان لەناوچوون، زانیارییە تاكەكەسی و تایبەتییەكانت بە یەكجاری سڕانەوە! گوێی پێمەدەن لە جیهانی دیجیتالیدا رێگا چارە بۆ هەموو شتێك هەیە.. پرۆگرامی mobikin doctor خێراترین و دڵنیاترین رێگایە بۆ گەڕاندنەوەی پەیامە سڕاوەكان و زانیاریەكانی دیكە، لەگەڵ زۆربەی جۆرەكانی مۆبایل دەگونجێت لە دوو هەزار جۆری مۆبایل پشتیوانی دەكات، جگە لە گەڕاندنەوەی پەیام، وێنە سڕاوەكان و فیلم و فایلە دەنگییەكانی دەهێنێتەوە.
پرۆگرامی fonePaw android recovery یەكێكی دیكەیە لەو پرۆگرامانە دەتوانێت فایلە سڕاوەكان بگێڕێتەوە، بەكارهێنانی زۆر ئاسانە، بەكارهێنەر دەتوانی هەموو زانیارییەكان بگێڕێتەوە، لە گشت ڤێرژنەكانی ئەندرۆید پشتیوانی دەكات.