چۆنیەتی سڕینەوەی Cydia و ڕیستۆرکردن بە مۆبایلەکەت دوای جەیڵبرەیک کردن
١- سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی ipsw.me بکە و ئەو سیستەمەی یاخود ئەو فیرموێرەی بۆ مۆدیلی مۆبایلەکەت ئەگونجێت دایبەزێنە واتە ئەگەر مۆبایلەکەت Iphone 5s ئەوا لەبەشی Select Device هەڵی بژێرە و پاشان لە ژێر Select IOS Version هەر ڤێرژنێکت ئەوێ دایبەزێنە و بەڵام باشترە هەر هەمان ڤێرژن بێت کە پێشتر بەکارت ئەهێنا.
٢- لەسەر مۆبایلەکەت بڕۆ بۆ Settings>Icloud پاشان Find my iphone ناچالاک بکە.
٣- لەڕێگەی کێبڵەوە مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەرەکەت یاخود ماک و بەرنامەی Itunes بکەرەوە.
٤- لە پەڕەی Summary لە ئایتۆنز لەهەمان کاتدا کیلک لەسەر Restore و Shift بکە ( Restore+Shift) لە یەک کاتدا.
٥- پاشان پەنجەرەیەکت بۆ ئەکرێتەوە و بڕۆ بۆ ئەو جێگایەی کە سیستەمەکەمان دابەزاند لە سایتی ipsw.me و Open بکە. پاشان ئایتۆنز دەست ئەکات بە ڕیستۆرکردنی ئامێرەکەت.
سەرچاوە زانست وتەكنەلۆژیا
