بلاکبێری پارێزراوترین مۆبایلى ئەندرۆیدى لە جیهاندا ڕاگەیاند!

بلاکبێری پارێزراوترین مۆبایلى ئەندرۆیدى لە جیهاندا ڕاگەیاند!
کۆمپانیاى بلاکبێرى دووهەمین مۆبایلى ئەندرۆیدى بەرهەمهێنراوى خۆی ڕاگەیاند و بە “پارێزراوترین مۆبایلى ئەندرۆید لە جیهاندا” پێناسەی دەکات!
مۆبایلی (BlackBerry DTEK50) مۆبایلێکى مام ناوەندییە لەڕووی تایبەتمەندییەوە و جیاوازیشە بە بەراورد لەگەڵ مۆبایلى پێشووى بلاکبێری بەناوى (BlackBerry Preview) کە ئەویش بەسیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید کارى دەکرد، بەوپێیەى ئەمەیان تەختەکلیل (کیبۆرد)ى دەرەکى نییە.ئەمانەى خوارەوە تایبەتمەندییەکانیەتى:
•ڕوونما: ٥،٢ ئینج، بەڕوونى FHD و بەچڕى ٤٢٤ پێکسڵ/ئینج.
•پرۆسێسەر: چوارناوکى لە جۆرى کوالکۆم سناپدراگۆن ٦١٧.
•ڕام: ٣ گێگابایت.
•بیرگە: ١٦ گێگابایت، دەتوانرێت زیادبکرێت تاوەکو ٢ تێرابایت بەهۆى بیرگەى دەرەکی.
•کامێرای دواوە: ١٣ مێگاپێکسڵ، لەگەڵ تیشکى خۆکارانە و فلاشی LED.
•کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ.
•باتری: ٢٦١٠ میلى ئەمپێر، لەگەڵ پشتگیرى خێرا بارگاویکردنەوە
•سیستەم: ئەندرۆید وەشانى مارش ماڵۆو، لەگەڵ زیادرکراوی BlackBerry Security بۆ ئاسایش.
•ڕەنگەکان: تەنها ڕەش.
مۆبایلەکە پشتگیرى ئەپی DTEKی گەشەپێدراوى سامسۆنگ دەکات، کە بوار بە بەکاربەر دەدات چاودێری سیستەم و ئەپڵیکەیشنەکان بکات و هاوکات بەکاربەر لەهەر درز و شقڵێکى مەترسیدار ئاگادار بکاتەوە کە زیانى هەبێت، هەروەها کۆمپانیا مانگانە نوێکردنەوە بۆ مۆبایلەکە دەنێرێت بۆ باشترکردنى ئاسایشەکەى.
جێگەى ئاماژەکردنە مۆبایلەکە لە ئێستاوە بەردەستە بۆ داواکردنى پێشوەختە بە نرخى ٢٩٩ دۆلارى ئەمریکى کە پاوەر بانکێکى بەهێزى ١٢٠٠٠ میلى ئەمپێری لەگەڵدایە و ٨ى مانگى داهاتووش لە هەندێک وڵاتانى ئەوروپی بەردەست دەبێت.

https://www.youtube.com/watch?v=w9rkhCUAHT0

سەرچاوە www.kitn.net
Top