یاری Pokemon Go: لە وێرانەكانی سوریا بمدۆزنەوە!

یاری Pokemon Go: لە وێرانەكانی سوریا بمدۆزنەوە!
یاری Pokemon Go: لە وێرانەکانی سوریا بمدۆزنەوە! یاری پۆکیمۆن گۆ لە جیهاندا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر هەوادارێکی فرەی بۆخۆ کۆکردووەتەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان، ئەم یارییە بە گوێرەی ژمارەی بەکارهێنەرانی یاری و ئەپی ئەندرۆیدی، لە پلەی پێنجەمدایە. واتە لە پێشی نێت فلیکس و تویتەریشەوە. ئەو بەکارهێنەرانەی یارییەکەیان داگرتووە، بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە ٤٠ خولەک کاتی خۆیان لە شەقامەکان و شوێنە گشتییەکاندا بەسەردەبەن و بۆ دۆزینەوەی خاڵەکانی ئەم یارییە.
هونەرمەندێکی سوری، بە سوود وەرگرتن لە ناوبانگی ئەم یارییە، وێنەی منداڵانی ئەم وڵاتە پڕ لە جەنگەی کردووەتە هەوێن و بابەتی کارەکانی خۆی. وەک هاوخەمییەک، پۆکیمۆن گۆ هاوڕێ لەگەڵ ئەو مناڵانەدا، لە وێنەکاندا دەردەکەوێت.
جێگای داخ و پەژارەیە كە پێنج ساڵە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە بەردەوامە و زیاتر لە ٢٨٠ هەزار کەسی تێدا کوژراوە کە زۆربەشیان منداڵن.


سەرچاوە www.kitn.net
Top