زانیاری له‌سه‌ر یاری God Of War 4
شێوازی یاریكردن :
له‌م به‌شه‌دا شێوازی یاریكردن ته‌واو جیاوازه به‌وه‌ی كه یاریه‌كه زیاتر گرنگی به یاریكردنی تاكه‌كه‌سی دراوه و ئۆنلاینی نیه سه‌باره‌ت به‌شێوازی شهڕكردنهكهی به چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌بێت وه‌ك به‌كارهێنانی تیر و كه‌وان شمشێرو ته‌ورداسی جۆراوجۆر وه له‌یاریه‌كه‌دا سیسته‌می دروستكردن هه‌یه كه یاریكه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێت و كه‌لوپه‌ل كۆبكاته‌وه بۆ دروستكردنی چه‌ك و پێداویستیه‌كانی تر وه گۆڕانكاری له كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی یاریه‌كه Kratos ئه‌وه‌یه كه چیتر ئه‌و دوو شمشێره به‌كارناهێنێت كه له‌به‌شه‌كانی پێشوو هه‌بوو به‌ڵكو ئه‌مجاره ته‌ورداسێكی گه‌وره‌ی سیحراوی به‌كارده‌هێنێت بۆ شه‌ڕكردن وه تهورداسهكه چه‌ند توانایه‌كی سیحراوی هه‌یه كه ده‌توانرێت بهاوێژرێت و دوژمنه‌كه‌ی ببه‌ستێت و دایپۆشێت به به‌فر پاشان خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ستی Kratos وه له‌هه‌ندێ شوێندا ده‌توانیت یاری به كوڕه‌كه‌ی بكه‌ی ئه‌ویش بۆ بڕینی قۆناغه‌كانی یاریه‌كه به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ته‌ڵه پێویستت پێده‌بێت سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی له‌یاریه‌كه‌دا بهكاریدههێنێـت بریتیه لههاوێشتنی تیری بروسكاوی و توانای هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی پێویستیشی له‌یاریه‌كه‌دا هه‌یه وه له‌كاتێكدا تۆ به Kratos شه‌ڕ ده‌كه‌یت كوڕه‌كه‌شی ده‌ست ده‌كات بهشهڕكردن به‌ڵام ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و دڕندانه‌ی بچووك و لاوازن له كاتێكدا Kratos له‌گه‌ڵ دڕنده گه‌وره و به‌هێزه‌كاندا شه‌ڕده‌كات .
ئه‌مه‌ش نۆ خولهك له‌شێوازی یاریكردنی God Of War 4
https://www.youtube.com/watch?v=XXGq_AKsp9s
سەرچاوە www.kitn.net
