دووبارە وێنەی مۆبایلی Xperia F8331 دزەی پێکرا + تایبەتمەندییە پێشبینیەکراوەکانی بخوێنەرەوە!

دووبارە وێنەی مۆبایلی Xperia F8331 دزەی پێکرا + تایبەتمەندییە پێشبینیەکراوەکانی بخوێنەرەوە!
دووبارە وێنەی مۆبایلی (Xperia F8331) دزەی پێکرا و تایبەتمەندیە پێشبینیەکانیشی خرایە ڕوو، هەفتەی ڕابردوو پێگەی (GSM arena) و چەند پێگەیەکی تر بۆ یەکەمجار وێنەیەکی مۆبایلی زنجیرەیەکی نامۆی سۆنیان بڵاوکردەوه، کە گوایە ئەمە مۆبایلی داهاتووی سۆنی دەبێت بەناوی (Xperia F8331) و لە کۆنگرەی (IFA2016) ڕادەگەیەنرێت، ئەمڕۆش دوو وێنەی هەمان شێوەی وێنەکانی هەفتەی داهاتوو دزەی پێکرا و تایبەتمەندیە پێشبینیکراوەکانی خرایە ڕوو.
•لە تایبەتمەندیە چاوەڕوانکراوەکانیدا: ڕوونمایەکەی ٥ ئینج دەبێت هاوشێوەی مۆبایلەکانی پێشووی (Xperia x و xperia perormance) یان ٥.۱ ئینج دەبێت بەڕوونی Full HD، خاوەن ڕامێکی ٣ گێگابایتی دەبێت و دەرچەی USB لەجۆری C دەبێت، وێنەکان بەتەواوی جەخت لەوە دەکەنەوە کە خاوەن دیزاینێکی جیاواز لەپێشوو دەبێت!


سەرچاوە www.kitn.net
Top