هیدفۆنێكی وایەرلەیس سەرووی هەموو هیدفۆنێك

هیدفۆنێكی وایەرلەیس سەرووی هەموو هیدفۆنێك
هیدفۆن پێشینەیەكی لەمێژینەی هەیە، بە داهاتنی سەردەمی دیجیتیالی گۆڕانكاری بەسەر هیدفۆنەكاندا هات، هیدفۆنیش بوون بە دیجیتالی. كارایی و ئەركەكانیان زیاتر بوون. تایبەتمەندی گرنگیان پێوە زیاد بوو.
لەم دواییەدا سامسۆنگ جۆرێك لە هیدفۆنی بەرهەم هێناوە كە وایەرلەیسە و تەنانەت هی هەردوو گوێیەكانیش بە جیان و پێكەوە پەیوەندیان نییە. گرنگی هیدفۆنەكە لەوەدایە كە چاودێرێكی وردی چالاكییە وەرزشییەكانی بەكارهێنەرەكەی دەكات.
هیدفۆنی جۆری Gear IconX جگە لەوەی لەگەڵ ئامێرە ئەلكترۆنییەكان پەیوەند دەدرێت خۆشی میمۆری 4 گێگابایتی لەسەرە. كێشی هەر لایەكی هیدفۆنەكە 6 گرمە. لەكاتی گوێگرتندا دەنگە دەنگی دەرەوە ناهێڵێت، جگە لەوەش چاودێری تەندروستی و جوڵەی بەكارهێنەر دەكات وەك، لێدانی دڵ، مەودای رۆیشتوو، رێژەی كالۆری سووتێندراو. گەرچی ئەوانە تایبەتن بە دەستبەندە هۆشمەندەكان. رەنگی سپی و شین و رەشی هەیە.
Top