تۆپە رۆبۆتەكەی ئێل جی
لەم دوو ساڵەی دواییدا زۆربەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری ئامێری دیجیتالی هەوڵیانداوە خۆیان لە بواری دروستكردنی رۆبۆتیشدا تاقی بكەنەوە، یەكێك لەم كۆمپانیا ناسراوانە كۆمپانیای LGیە، لەم ساڵدا رۆبۆتی Rolling bot ی بەرهەم هێناوە، رۆبۆتەكە ئەركی سەرنج راكێش ئەنجام دەدات، ئاگاداری ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی ماڵەوە دەبێت، وەك سپیلت و موبەریدە هەڵدەكات، یاری لەگەڵ گیاندارەكانی ماڵەوە دەكات. هەروەها لە رێگەی وای-فایەوە لەگەڵ مۆبایل لە پەیوەندی دادەبێت و ئەركی وەڵامدانەوە و بیرهێنانەوەی پەیوەندییەكان بە ئەستۆ دەگرێت..
ئەگەر كەس لەماڵەوە نەبێت وەك كامێرایەكی چاودێری ئاگاداری ماڵەوە دەبێت و لە هەر شوێنێك لە ماڵدا وێنە دەگرێت، چونكە شێوەكەشی وەك تۆپێك دەچێت بەئاسانی دەتوانی گشت كەلێن و قوژبنێكی ماڵەوە بكات.
