فڵچەی ددان فیلمیش هەڵدەگرێتەوە
شوردنی ددانەكان بۆ پاراستن و راگرتنی ددان گرنگی خۆی هەیە، سەندیكای پزیشكانی ددان لە ئەمەریكا دەڵێن فڵچەی كارەبایی باشترە لە فڵچەی ئاسایی. واتە ئەو فڵچانەی بە باتری و وزە كار دەكەن. كاتێ ددان دەشۆی رەنگە هەندێك شوێنت لەبیر بچت، بۆ ئەم مەبەستە فڵچەی هۆشمەندی prophix فیلم لە كاتی شوردنی ددان واتە لەناو دەمت هەڵدەگرێتەوە. لەناو فڵچەكەدا كامێرایەكی HD بچووك هەیە. بەهۆیەوە بەكارهێنەر دەزانێت كوێ لە ددانەكان پاك بكاتەوە. جگە لەوەش دەتوانی وێنەی ددانەكانت بگری و بۆ ئەوەی كە لەكاتی پێویست نیشانی پزیشكی ددانی بدەی..
