مۆبایلێکى دژە ئاو بەنرخى ٨٠$ ڕاگەیەنرا
مۆبایلى (Kyocera Hydro Shore) بڕوانامەى (IP57) پێدراوە، ئەمەش واتا تواناى بەرگە گرتنى هەیە تا قوڵایی ١ مەتر لە ئاودا بۆ ماوە ٣٠ خولەک، بەڵام ئەوەى مۆبایلەکە جیاوازتر دەکات ئەوەیە کەوا لە کاتى تەڕبوونیشیدا بە کار هێنەر دەتوانێ بە کاری بێنێ
تایبەتمەندییەکانى ترى ئەمانەن:
ڕوونماکەى ٥ ئینچە، بە ڕوونى qHD.
بە پرۆسێسەرى سناپدراگۆن ٢٢٠ چوار ناوکى بە فریکوێنسی ١.١ گێگاهێرتز کاردەکات.
قەبارەى ڕامەکەى ١ گێگابایتە.
بیرگەى نێوخۆیی ٨ گێگابایتە.
کامێراى دواوەى ٥ مێگاپێکسڵە و پێشەوەیشى ٢ مێگاپێکسڵە.
کێشی ١٤١ گرامە.
سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید ٥.١ لۆلیپۆپی لەسەر جێگیرکراوە.
نرخەکەى تەنها ٨٠ دۆلارى ئەمریکییە.
