ھۆکار چییە چیدی ناتوانن "whatsapp" بەکاربھێنن؟
کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات کۆتا ڕۆژ بۆ بەکارھێنانی ئەو بەرنامەیە لەڕێگەی ھەندێک لە مۆبایلە زیرەکەکان ڕۆژی ٣١ـی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ـیە، ھەرچەندە لە ئێستەدا و پێشووتریش ھۆکارەکەی بە تەواوی ڕوون نەکردووەتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەو سیستەمانەی کە مۆبایلەکان بەکاریدەھێنن سەردەمیان بەسەر چووبێت.
ئەو جۆرەی مۆبایلانەی کە ناتوانن بەرنامەی "واتسئاپ" بەکاربھێنن بریتین لە مۆبایلی نۆکیا و بلاکبێری ١٠ و ئەو ئامێرە مۆبایلانەی کەبە سیستەمی ئەندرۆید ٢.١ و ٢.٢ کاردەکەن، ھەروەھا ئامێری مۆبایلی ئایفۆن کەبەسیستەمی "٣GS" و "ISO٦" کاردەکەن.
