ئامێرێکی نوێ بۆ دووبارە گەڕانەوەی جووڵەی دەست و پێی کەم ئەندامان
سەرۆکی پرۆژەکە لەزانکۆی ڕووسیای حکومی ئاماژەی بەوە داوە سەرەتا دەبێت یەک ئامانجی سەرەکی لەپێش چاومان دابنێین، ئەویش بە لکاندنی پەیکەری دەرەوەی لەشە بە مێشک، ھەروەھا ئەو کەسانەی کە تووشی لەکارکەوتنی جووڵەی دەست و پێیەکان بوونە بە ھۆی خوێن بەربوونی مێشکەوە ئەو تەکنیکە یارمەتیان دەدات بۆ چاککردنەوەی ھێزی جووڵە پەلەکان.
ئەو تەکنیکە لە ڕێگەی بەستنی مێشکی کەسەکە دەبێت لەگەڵ کۆتا بەشی دەمارەکانی دەست و پێیەکان، ئەوەیش بەبەکارھێنانی کۆمپیتەر دەبێت نەک ھێزی کارەبایی، ئامێرەکەیش یارمەتی دووبارە بنیات ناوەوەی مێشک و زنجیرە خانەکانی دەمار دەدات، کە لەڕێگەی بەستنی بەستەرەکانی دەنگ دەبێت لە ناوچەی گەروو.
