فایلی PDF بەئاسانی دەستكاری ناكردرێ دەبێت پرۆگرامی تایبەت بەخۆی هەبێت هەر پرۆگرامێك PDF بخوێنێتەوە ناتوانێت پشتی پێببەستی بۆ دەستكاری كردن. بەڵام رێگایەكی ئاسان هەیە ئەویش سەر لە سایتی https://smallpdf.com/ بدەن. لەم سایتەدا بە ئاسانی و بێ گرفت دەتوانی فایلێكی PDF دەستكاری بكەی، پارچە پارچەی بكەی، بیسوڕینی، یان لاپەڕەی دیكەی پێوە زیاد بكەی، بیكەی بە فایلی ۆرد، یان بیكەی بە فایلێكی وێنەیی. یان بیكەی فایلی ئیكسل و هی تریش.